ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ راهێنەری یوڤێنتوس باسی گواستنەوەی ئێمیلیانۆ مارتینێز دەکات

بژاردەیەکی دیکەی لەبەردەستدایە..

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس دەیەوێت لەم هاوینە گۆڵپارێزێکی نوێ بگوازێتەوە و سەرنجی یانەکە لەسەر ئێمیلیانۆ مارتینێز، گۆڵپارێزی ئەرجەنتینییە.

لوچیانۆ سپالێتی، راهێنەری یوڤێنتوس رایگەیاند، ئێمیلیانۆ مارتینێز گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی دەیەوێت ئاستۆن ڤێلا جێبهێڵێت ئەمەش لەکاتێکدایە ناوی ئەو گۆڵپارێزە 33 ساڵانییەکە بە خانمە پیرەکە بەستراوەتەوە.

ئاستۆن ڤێلا لەم هاوینە دەستبەرداری یۆری تێلێمانز و مۆرگان رۆجەرز بووە، ئێمیلیانۆ مارتینێزیش لە لێواری جێهێشتنی یانەکەیە و سپالێتی لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت رایگەیاند، ئێمی لە ڤێلا نامێنێتەوە.

دیبو مارتینێز دەیەوێت یانەکەی بگۆڕێت، ئێمەش دەمانەوێت گۆڵپارێزێک بگوازینەوە، بەڵام ئێستا دوو گۆڵپارێزمان هەیە.

خانمە پیرەکە چەند مانگێکە کار بۆ گواستنەوەی ئەو گۆڵپارێزە ئەرجەنتینییە دەکات، بەڵام تاوەکوو ئێستا لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە نەگەیشتووەتە رێککەوتن و بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای ئیتاڵیا، بەهۆی وەستانی گفتوگۆی گواستنەوەی ئێمیلیانۆ مارتینێز، یوڤێنتوس بیر لە گواستنەوەی زیۆن سوزوکی، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ژاپۆنیش دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button