ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کۆتا هەنگاو؛ رۆما گرێبەستێکی گەورە یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

رۆما گرێبەستی سانتیاگۆ کاسترۆ، هێرشبەری ئەرجەنتینی یەکلایی دەکاتەوە.

نیکۆلۆ شیرا، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو بڵاویکردووەتەوە، رۆما یەک هەنگاو لە گواستنەوەی سانتیاگۆ کاسترۆ، هێرشبەری بۆڵۆنیا دوورە و لە یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە نیزکبووەتەوە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، رۆما لە بەرامبەر گواستنەوەی سانتیاگۆی تەمەن 21 ساڵان، بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 5 ملیۆنی دیکەش وەکوو پاداشتی زیادکراو بە یانەی بۆڵۆنیا دەدات.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی نیکۆلۆ، گرێبەستەکەی سانتیاگۆ کاسترۆ لەگەڵ رۆما بۆ ماوەی پێنج وەرز و تاوەکوو هاوینی 2031 دەبێت.

سانتیاگۆ هاوینی 2024 ڤێلێزی ئەرجەنتینی جێهێشت و بە 13.20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بۆڵۆنیا کرد، بە درێسی یانە ئیتاڵییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 105 یاریی کردووە، 22 گۆڵی کردووە و 13 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button