ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد بەبێ گەڕانەوە بۆ بڕیاری مایکڵ کاریک چارەنووسی راشفۆد یەکلایی دەکاتەوە

لە مانچێستەر شوێنی نابێتەوە!

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد نرخی کۆتایی مارکوس راشفۆرد، هێرشبەری ئینگلیزی دەستنیشاندەکات.

نیکۆلۆ شیرا، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد ئامادەیە بە بڕی 42 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری مارکوس راشفۆرد، هێرشبەری تیمەکەی ببێت و شەیتانە سوورەکان هەڵسەنگاندن بۆ سەرجەم ئەو ئۆفەرە فەرمییانە دەکەن کە پێشکەشی ئەو یاریزانە دەکرێن.

سەرەڕای ئەوەی مایکڵ کاریک، راهێنەری یانەکە تاوەکوو ئێستا بڕیاری لەبارەی داهاتووی راشفۆرد نەداوە، بەڵام مانچێستەر یونایتد بەبێ گەڕانەوە بۆ بڕیاری کۆتایی کاریک، ئامادەیە بەو نرخە دەستبەرداری ئەو هێرشبەرە 28 ساڵانییە ببێت.

راشفۆرد وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاریی بۆ بارسێۆنا کرد، بەڵام یانە کاتالوونیەکە دوای گواستنەوەی ئانتۆنی گۆردن، بڕیاریدا گرێبەستەکەی راشفۆرد درێژ نەکاتەوە.

راشفۆرد لە ئەکادیمیای مانچێستەر یونایتد پێگەیشتووە، بەگوێرەی ترانسفێر مارکێت، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 40 ملیۆن یۆرۆیە و تاوەکوو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button