
یاریگا –
مەراسیمی خەڵاتی تۆپی زێڕین بە خێرایی نزیک دەبێتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پرسیارانەی هەمووان دەیکەن. لە نێویاندا: ئایا تاوەکوو ئێستا یاریزانێک بەبێ بەدەستهێنانی نازناوێکی بەکۆمەڵ بووەتە پاڵەوان؟ پێگەی فەرمیی باڵۆن دۆر بەنێو ئەرشیف و زانیارییەکاندا دەگەڕێت تاوەکوو وەڵامەکە بدۆزێتەوە.
جامی جیهانی کۆتایی هات و وەرزەکەش بە هەمان شێوە. ئێستا، هەموو چاوەکان لەسەر لەندەنن، کە لە 26ـی تشرینی یەکەمدا میوانداریی مەراسیمی خەڵاتی تۆپی زێڕین دەکات. هەمووان دەیانەوێت ناسنامەی 70ـیەمین براوەی پیاوان و هەشتەمین براوەی ئافرەتان بزانن. لەنێو پرسیارە سەرەکییەکانیشدا: ئایا دەتوانیت بیبەیتەوە بەبێ ئەوەی لە وەرزەکە هیچ نازناوێکی بەکۆمەڵت بەدەست هێنابێت؟
بەڵێ، پێشتریش رووی داوە، بەڵام ئەوەندە زۆر نا! ستانلی ماتیوس، یەکەم براوەی خەڵاتی تۆپی زێڕین لە ساڵی 1956، هەروەها یەکەم کەسیشە کە بەبێ بەدەستهێنانی نازناوێکی بەکۆمەڵ لە ماوەی ساڵی زاینیدا خەڵاتەکەی بردبێتەوە (خەڵاتی تۆپی زێڕین لە ساڵی 2022ـەوە بەگوێرەی وەرزی وەرزشی یەکلا دەکرێتەوە).
شەش حاڵەت، کۆتا جاریان لە ساڵی 2013 بوو
دێنیس لۆ لە ساڵی 1964 یەکسان بوەوە لەگەڵیدا، بە هەمان شێوە گێرد مولەر لە ساڵی 1970. یاریزانە ئەڵمانییەکە لەو ساڵەدا 10 گۆڵی لە جامی جیهانیدا کردبوو، بەڵام تیمەکەی تەنیا پلەی سێیەمی بەدەست هێنا. کێڤن کیگن لە ساڵی 1978 و دواتریش لویس فیگۆ لە ساڵی 2000، توانییان بەناوبانگترین خەڵاتی تاکەکەسی ببەنەوە سەرەڕای وەرزێکی بێ نازناو.
دوا کەس کە کارێکی لەو شێوەیەی کردبێت؟ کریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو لە ساڵی 2013. کەواتە لە دوایین روودانی ئەمەوە 11 خول تێپەڕیوە. لەسەر ئاستی ئافرەتانیش، لە کاتی دروستکردنی خەڵاتەکەوە لە ساڵی 2018 هەرگیز رووی نەداوە. ئەمساڵ چی روو دەدات؟ وەڵامەکە لە 26ـی تشرینی یەکەم لە لەندەن دەبێت!
Can you win the Ballon d’Or WITHOUT a single team trophy? 🤔
The answer ⤵️#ballondorhttps://t.co/71KX1FTaNw
— Ballon d’Or (@ballondor) July 26, 2026



