فه‌ره‌نساگرنگترین

تەواو؛ پاریس سانجێرمان بەهای ئەستێرەیەكی دیاریی دەكات

نرخێكی خەیاڵی داناوە

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بەهای برادلی باركۆلا ئەستێرەی یانەكەی دیاریی دەكات و نرخێكی خەیاڵی بۆ دادەنێت.

بارکۆلا هاوینی 2023 لیۆنی جێهێشت و بە 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کرد، گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس لە هاوینی 2028 بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی بێن جەیكبز، پاریس سانجێرمان بەهای برادلی باركۆلا بە 170 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنێت، گواستنەوەی مۆرگان رۆجەرز بۆ چێڵسی و ئیلیۆت ئاندێرسن بۆ مانچێستەر سیتی وەكوو پێوەری هەڵسەنگاندن بۆ نرخەكەی بەكاردەهێنن.

پاریس لەبەر ئەوەی بارکۆلا دوو ساڵ لەسەریەک براوەی چامپیۆنزلیگە ، ئاستێکی بەرزی لە مۆندیالدا پێشکەشکردووە هەروەها تەمەنی تەنیا 23 ساڵە و چەندین یانە پرسیاریان دەربارەی کردووە لەبەرئەو هۆكارانە ئەو نرخەی بۆ هێرشبەرەكەی داناوە.

پاریس سانجێرمان ئامادەیە بیفرۆشێت و لیڤەرپوولیش هیوادارە نرخەكەی كەم بكەنەوە.

لویس ئێنریكێ زۆر روونە لەوەی کە تەنیا ئەو یاریزانانەی دەوێت کە دڵسۆزن بۆ یانەکە، و دڵنیایی پێگەی سەرەکی بە هیچ کەسێک نادات.

ناسڕ خلێفی لەگەڵ لویس کامپۆس راستەوخۆ لە هەر گفتوگۆیەک دەربارەی رۆیشتنی برادلی بارکۆلا بەشدار دەبن.

پڕۆژەی پاریس سانجێرمان لەسەر ئەو یاریزانانە بونیاد نراوە کە دەیانەوێت بمێننەوە، ئەمەش بەو مانایەیە کە لە کاتی نەبوونی رێککەوتن لەسەر گرێبەستێکی نوێ، رۆیشتنی بارکۆلا هەمیشە ئەگەرێکی کراوە بووە.

باركۆلا لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەشداری لە 152 یاریی كردووە و توانیویەتی 39 گۆڵ بكات و 37 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button