
یاریگا –
یانەی زاخۆ گرێبەستی بەرگریکارێکی گینی راگەیاند کە وەرزی رابردوو لە یانەی مینا یاریی کردووە.
بە فەرمی زاخۆ گرێبەستی ئیبراهیما سۆری کۆنتی، یاریزانی گینی راگەیاند، یاریزانەکە لە دڵی بەرگری یاریی دەکات و وەرزی رابردوو لە یانەی مینا یاریی دەکرد، لەگەڵ یانەکەی بەسڕە توانی سێ ئەسیت بۆ هاوڕێکانی بکات و لەگەڵ یانەکە ریزبەندی 15ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقی بەدەستهێنا.
ئیبراهیما کۆنتی، تەمەنی 30 ساڵە، پێشووتر لە گینیا بۆ یانەکانی کامسار و ساتی لایت یاریی کردووە، لە 2017 بۆ 2019 بۆ یانەی لۆرێنتی فەرەنسی یاریی کردووە، دواتر بۆ یانەی ئۆتا ئاڕادی رۆمانی و وەرزی رابردووش لە یانەی مینا یاریی کردووە.



