ئه‌ڵمانیائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

رۆما داوای ئەستێرەیەکی مۆندیال دەکات پاش لەدەستدانی سەمەرڤیڵ

Yariga App

یانەی رۆمای ئیتاڵی سەرنجی خستووەتە سەر ئەنتۆنیۆ نوسای ئەستێرەی هەڵبژاردەی نەرویج پاش ئەوەی کریسێنشیۆ سەمەرڤیڵی ئەمانجی یەکەمی یانەکە بڕیاریدا رووبکاتە سعوودیە.

رۆما دەیەوێت بە هێنانی ئەستێرەیەک، هێلی هێرشبەریی بەهێزتربکات. بەگوێرەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت، پاش ئەوەی سەمەرڤیڵ بڕیاریدا هیلالی سعوودی هەڵبژێرێت، ئێستا گورگەکان بەنیازن گرێبەستێکی فەرمی پێشکەشی رێدبوڵ لایپزیگی ئەڵمانی بکەن بۆ بەدەستهێنانی ئەنتۆنیۆ نوسا.

نوسا لە جامی جیهانیدا سەرباری ئەوەی یاریزانی یەدەگ بوو، توانی ئاستێکی بەرز نیشان بدات و گۆڵێکیش تۆماربکات. بەگوێرەی سەرچاوەکە لایپزیگ ئامادەیە دەستبەرداری ببێت ئەگەر رۆما  بڕی 50-55 ملیۆن یۆرۆ بخاتە سەر هەژمارەکەیان.

نوسا تەمەنی تەنها 21 ساڵە و ئەزموونێکی باشی لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەدا هەیە. بەخێرایی و توانای بڕین ناوبانگی دەرکردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button