ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد گفتوگۆی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی فەرەنسی دەکات

مانو کۆنێ لە شەتانە سوورەکان نزیکبووەتەوە

Yariga App

یاریگا

مانچێستەر یونایتد جووڵەی فەرمی بۆ گواستنەوەی مانو کۆنێ، ناوەڕاستکاری فەرەنسی دەستپێدەکات.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد گفتوگۆی فەرمی بۆ گواستنەوەی مانو کۆنێ، ناوەڕاستکاری رۆما دەستپێکردووە، دانووستسانەکان هێشتا لە قۆناخی سەرەتایین و مانچێستەر یونایتد پەلە لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە ناکات، چونکە دەیەوێت هەڵسەنگاندن بۆ هەموو بژاردەکان بکات و بڕیاری هەڵە نەدات.

مانو کۆنێ لە مۆندیالی 2026 لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا بەشداریی پێنج یاریی کرد و ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و سەرنجی یانە گەورەکانی بۆ خۆی راکێشا.

ئینتەر میلان و ئارسیناڵیش گرنگی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە فەرەنسییەکە، تاوەکوو ئێستا تەنیا مانچێستەر یونایتد هەنگاوی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئەو ناوەڕاستکارە 25 ساڵانییە ناوە.

مانو کۆنێ لە هاوینی 2024 بۆڕووسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانی جێهێشت و بە 18 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە رۆما کرد، تاوەکوو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ رۆما هەیە و بەگوێرەی ترانسفێر مارکێت، بەهای ئێستای ئەو یاریزانە لە بۆڕسەی یاریزانان 50 ملیۆن یۆرۆیە.

کونێ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بە درێسی رۆما بەشداریی 82 یاریی کردووە، چوار گۆڵی کردووە و شەش گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button