گرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

وێنەی مووی لووتم دەگرن؛ ناگلیسمان لە وێنەگرەکان تووڕەیە و هاوڕای تۆخێلە

کاکی وێنەگر دوام دەکەویت؟

Yariga App

یاریگا –

لە کاتێکدا هاندەران بەهۆی هەڵبژاردنی پێکهاتەکەیەوە لە یولیان ناگلیسمانی راهێنەری سەرەکیی ئەڵمانیا بێزارن، راهێنەرەکەش بەهۆی پێگەی وێنەگرەکان لە ماوەی یارییەکاندا لە بەرپرسانی فیفا تووڕەیە.

کێری هاو، رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانیا هەواڵەکەی گواستووەتەوە، کە تێیدا ناگلیسمان رایگەیاندووە ئەو لەگەڵ تۆماس توخێلی راهێنەری تیمی نیشتمانیی ئینگلتەرا هاوڕایە لەسەر ئەو بێزارییە هاوبەشەی لە نێوانیاندا هەیە:

دەمەوێت لەگەڵ تۆماس هاوڕا بم، لە بۆندسلیگا و چامپیۆنزلیگ چەندین وێنەگر لە بەرامبەرت هەن. بەڵام لێرە ئێجگار نزیکە. هەست دەکەم هاوێنەی کامێراکە لە دووریی سانتیمەترێکەوە وێنەی مووی لووتم دەگرێت. تۆ لە راستیدا ناتوانیت هیچ شتێک ببینی. پێم وایە چارەسەری باشتر بۆ ئەوە هەن.

لە نوێترین پێشهاتدا، فیفا بڕیاریدا لە کاتی گوتنەوەی سروودی نیشتمانیی هەڵبژاردەکان گۆڕانکاری لە شوێنی وەستانی وێنەگرانی نێو یاریگا بکات، ئەمەش دوای داواکارییەکی راستەوخۆی تۆماس تۆخێل، رهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.

کێشەکە کاتێک سەریهەڵدا کە تۆخێل سکاڵای ئەوەی کرد، لە کاتی وەستانی یاریزانەکان بۆ سروودی نیشتمانی، بەهۆی کۆبوونەوەی ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە وێنەگران لەبەردەم ناوچەی ستافی راهێنەران، کێشەیان بۆ دروست دەبێت، چونکە ئەو دیوارەی وێنەگران دروستی دەکەن، رێگرە لەوەی ستافی راهێنەران بتوانن بەڕوونی سەیری یاریزانەکانیان بکەن لەو ساتە گرنگەدا.
دوای بەدواداچوون و تاوتوێکردنی سکاڵاکەی راهێنەرەکەی سێ شێرەکە، فیفا بە فەرمی رەزامەندی لەسەر هەموارکردنەوەی رێکارەکانی پێشووی دەربڕی و گەیشتن بە چارەسەرێک کە لە تەواوی یارییەکاندا کاری پێ دەکرێت.

لەسەر داواکاریی تۆماس تۆخێل؛ فیفا گۆڕانکارییەک لە بڕیارەکانی خۆی دەکات

 

بابەتی زیاتر

Back to top button