
یاریگا –
لە لێدوانێکی تا رادەیەک شۆکهێنەردا کیلیان ئێمباپێ پەیوەندیکردنی بە خولی ئەمریکیەوە بە مەحاڵ نەزانی و ئەو دەرگای بە کراوەیی هێشتەوە.
ئێمباپێ کە بۆ سێیەمین مۆندیالە سەرکردایەتی هەڵبژاردەی فەڕەنسا دەکات لە یارییەکانی مۆندیال، بە یەکێک لە سوپەرستارەکانی دوو دەیەی رابردوو دادەنرێت کە بۆ یەکەمینجار لەگەڵ مۆناکۆی وڵاتەی دەرکەوت، پاشان پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کرد و ئەوە دوو وەرزیشە یاریزانی ریال مەدریدە.
کیلیان و هاوتیمەکانی لە هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان ئێستا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان و سبەی لە دووەم یاریی کۆمەڵەکەیاندا لە مۆندیالی 2026 رووبەڕووی هەڵبژاردەی عێراق دەبنەوە.
لەبارەی ئەوەی ئایا رۆژێک دێت پەیوەندی بە خولی ئەمریکیەوە بکات، کاپتنی فەڕەنسیەکان بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە
ئایا پێش کۆتایی هاتنی کاروانی وەرزشیم پەیوەندیکردنی بە خولی ئەمریکیەوە؟ نازانم. رەنگە. پێشتر دەیڤد بێکهام چەندینجار ئەوەی پێوتووم. بابینین، جارێ نازانم.
دەربارەی ئەوەی پاڵنەری چی دەبێت بۆ پەیوەندیکردنی بە خولی ئەو وڵاتەوە، هێرشبەرەکەی ریال مەدرید وتی
هەمیشە حەزم لە کلتووری ئەمریکی کردووە. هیچ سنوورێک بۆ خواست و ئامانجەکان بوونی نییە. ئەوەم بەدڵە.
💫 🇫🇷 “Peut-être, je ne sais pas”, Mbappé ne ferme pas la porte à la MLS :
🗣 “Les Etats-Unis ont une culture différente de la notre, j’ai toujours aimé cette culture où l’ambition est sans limite. Si je viendrai ici avant la fin de ma carrière? Peut-être, je ne sais pas. David… pic.twitter.com/weCWYb9p9E
— RMC Sport (@RMCsport) June 21, 2026



