بازاڕی گواستنه‌وه‌

تەواو؛ یانەی داهاتووی لیڤاندۆڤسکی ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

گەشتە دوورودرێژەکەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە ئەوروپا کۆتایی هات و وێستگەی داهاتووی ئاشکراکرا.

لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی 18 ساڵ پێش ئێستا لە خولی وڵاتەکەیەوە وەک پیشەگەر دەستیپێکرد. تواناکانی لەگەڵ بۆڕوسیا دۆرتموند تەقیەوە لەو چوار وەرزەی (2010-2014) لە ریزی یانە ئەڵمانیەکە بوو. پاشان پەیوەندی بە بایرن میونشنەوەکرد ماوەی 8 ساڵ لەو یانە باڤارییە لووتکەی توانا گۆڵکارییەکانی خۆی پیشاندایەوە و چەندین نازناوی نێوخۆیی، ئەوروپی و جیهانیشی چنیەوە. کۆتا وێستگەی ئەوروپیشی یانەی بارسێلۆنا بوو لە 2022 تا کۆتایی ئەم وەرزەی 2026.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس Tomas Wlodarczykی رۆژنامەنووس کە هاوکات فابریزۆ رۆمانۆش لای خۆی هاوبەشی پێکردووە، لیڤا لەگەڵ تیمەکەیدا گەشتی شاری شیکاگۆی ئەمریکا دەکات بەمەبەستی سازدانی گفتوگۆی راستەوخۆ لەسەر رێککەوتنی گواستنەوەی بۆ یانەی شیکاگۆ فایەر.

رۆژنامەنووسەکە زانیویەتی کە هێرشبەرە بەئەزموونەکە بەجیددی بیری لە ئۆفەری یانە ئەمریکیەکە کردووەتەوە، بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە. یانەکەش جیددیە لە گواستنەوەی.

لای خۆیەوە رۆمانۆ نووسیویەتی کە شیکاگۆ فایەر ئۆفەرێکی دوو تا سێ ساڵی پێشکەشی رۆبێرت کردووە، ئێستا بڕیار لای گۆڵکارەکە ماوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button