گرنگترینمۆندیالی 2026
کەنەدای میواندار خۆی لە شکست رزگار کرد و خاڵێکی لە بۆسنیا وەرگرت
کەنەدا و بۆسنیا خاڵەکانی نێوانیان دابەشکرد

یاریگا –
لە یەکەمین یاری خۆیدا وەکوو یەکێک لە وڵاتە میواندارەکانی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی کەنەدا نەیتوانی هاندەرانی دڵخۆش بکات و خاڵەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی بۆسنیا و هێرزێگۆڤینا دابەشکرد.
لەمیانی یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی 2026 و لە کۆمەڵەی دووەم، هەڵبژاردەی کەنەدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی بۆسنیا بووەوە و بە ئەنجامی 1-1 یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتاییهات.

سەرەڕای ئەوەی کەنەدییەکان یارییەکەیان بە ئاستێکی بەرز و فشارێکی زۆرەوە دەستپێکرد، بەڵام بۆسنیا توانی سوود لە دەرفەتەکان وەربگرێت و لە رێگەی لێدانێکی سەری یۆڤۆ لوکیچ گۆڵی پێشەنگی بکات.
لە گێمی دووەمدا کەنەدا ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، کاتێک کایڵ لارن بە شووتێک تۆڕی گۆڵی بۆسنیای هەژاند.



