گرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

ئیتاڵییەک بدۆزنەوە؛ کیلیان ئێمباپێ نایەوێت دیشامپ راهێنەرایەتیی هەڵبژاردەیەکی دیکە بکات

هەوڵ دەدەین بیکەینە باشترین مۆندیال

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ نایەوێت دیدێ دیشامپ سەرپەرشتی هەڵبژاردەیەکی نیشتمانیی دیکە بکات.

کاپتنی فەرەنسا، کیلیان ئێمباپێ، نایەوێت راهێنەری تیمی نیشتمانی، دیدێ دیشامپ، کە دوای مۆندیال لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، مەکسیک و کەنەدا پۆستەکەی جێدەهێڵێت، سەرپەرشتی هەڵبژاردەیەکی دیکە بگرێتە ئەستۆ. لەنێو ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە دەکرێت ببێتە راهێنەری داهاتووی ئیتاڵیا، ئێمباپێ گوتی:

پێویستە ئەوان کەسێکی ئیتاڵی بدۆزنەوە. هیوادارم ئەو نەڕوات و سەرپەرشتیی هەڵبژاردەی دیکە نەکات. لەم بارەیەوە من فشاری دەخەمە سەر. راپۆرتەکانم دەربارەی ئیتاڵیا بینیوە؛ شتێکی سەیر دەبێت. ئەو راهێنەری ئێمەیە، واتا و گرنگییەکی زۆری بۆ ئێمە هەیە. زۆرێک لە هەڵبژاردەکان ئەویان دەوێت بەهۆی هەموو ئەو شتانەی کە بەدەستیهێناون. پێویستە ئیتاڵیا کەسێکی ئیتاڵی بدۆزێتەوە. دیدیێ فەرەنسییە، ئەو هی ئێمەیە.

ئێمباپێ ئاماژەی بەوە کرد کە باشترین رێگە بۆ رێزلێنان لە دیشامپ لە کۆتا پاڵەوانییەتییدا وەکوو راهێنەری فەرەنسا، بردنەوەی مۆندیال دەبێت، کە دەبێتە سێیەمین نازناوی فەرەنسا دوای سەرکەوتنەکانیان لە ساڵانی 1998 و 2018. کیلیان لەو بارەیەوە گوتی:

ئێمە هەوڵدەدەین ئەمە بکەینە باشترین مۆندیالمان، بەو هیوایەی ئەمە کۆتا مۆندیالی ئەو بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button