گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی ئەمریكا V پاڕاگوای؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا

ئەمڕۆ لە یارییەكانی دووەم رۆژی جامی جیهانی 2026 ئەمریكا و پاڕاگوای رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی شەممە كاتژمێر 04:00 بەكاتی هەولێر ئەمریكا رووبەڕووی پاڕاگوای ببێتەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئەمریكا و پاڕاگوای لە كۆمەڵەی چوارەم هاوشانی هەڵبژاردەكانی توركیا و ئوسترالیا دێن.

هەڵبژاردەی ئەمریكا بە راهێنەرایەتی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ لە چوار یاریی دۆستانەی ئامادەكارییدا سێ یاریی دۆڕاون. دەیانەوێت بە پشتبەستن بە یاریگا ق هاندەرانیان سێ خاڵی یارییەكە لە پاڕاگوای وەربگرن.

پاڕاگوای یەكەمجارە لە دوای 16 ساڵ بەشداری مۆندیال دەكات، دوای ئەوەی لە ساڵی 2010 باشترین ئەنجامی خۆی بە گەیشتن بە چارەكی كۆتایی تۆماركرد.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئەمریكا بە بێ كریس ریچاردز رووبەڕووی پاڕاگوای دەبێتەوە.

پاڕاگوای بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی ئەمریكا دەبنەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەمریكا

فرێس

فریمان، مەككنیێزی، رێم

دێست، مەككینی، ئادەمس، تیلمان، رۆبنسن

باڵۆگەن، پولیسیچ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پاڕاگوای

فێرناندێز

كاسێرێس، گۆمێز، ئالدێرتی، ئەلۆنسۆ

بۆبادییا، كوباس

ئەلمیرۆن، گۆمێز، ئینكیسۆ

سانابریا

بابەتی زیاتر

Back to top button