پریڤیوی یاریی كۆریای باشوور V چیک؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە دووەم یاریی جامی جیهانی 2026 هەڵبژاردەی كۆریای باشوور و هەڵبژاردەی چیک رووبەڕوو دەبنەوە.
وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی هەینی كاتژمێر 5:00 بەكاتی هەولێر هەڵبژاردەی كۆریای باشوور رووبەڕووی هەڵبژاردەی چیک ببێتەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی مۆندیالی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

كۆریای باشوور و چیک لە كۆمەڵەی یەكەم هاوشانی هەردوو هەڵبژاردەی مەكسیک و ئەفریقای باشوور دێن.
كۆریای باشوور باڵادەستی خۆی لە پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە مۆندیال سەپاند و لە كۆی 16 یاریی هیچ یارییەكی نەدۆڕاند و تەنیا هەشت گۆڵیان لێكرا.
چیک لە پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی كیشوەری ئەوروپا لە ریزبەندی دووەمی كۆمەڵەكەی هات و لە یاریی پاشكۆ گەیشتنی بە جامی جیهانی مسۆگەر كرد.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
كۆریای باشوور بە تەواوی یاریزانەكانی رووبەڕووی چیک دەبێتەوە.
چیک بە تەواوی یاریزانەكانی رووبەڕووی كۆریای باشوور دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی كۆریای باشوور
سیۆنگ گیو
هان بیۆم، كیم مین جای، تای هیۆن
مۆن هوان، كانگ ئین، گی هیوک، سیۆنگ هۆ، تای سیۆک
هی چان، هیونگ مین سۆن
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چیک
كۆڤارز
هۆلێش، هارانارچ، كرایچی
سۆوفال، سۆوشیک، دۆدێئەیرا، پرۆڤۆد، جوراسێک
شوڵتز، شیک



