
یاریگا –
رۆدری، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ناوی چووە لیستێكەوە كە تەنیا شەش ئەستێرە پێشتر بەدەستیانهێناوە.
شەوی رابردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاریی كۆتایی مۆندیالی 2026 بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی بردەوە و بۆ جاری دووەم لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جیهان.
رۆدری ئەستێرەی مانچێستەر سیتی بوو بە حەفتەم یاریزان بتوانێت نازناوەكانی جامی جیهانی، نازناوێكی كیشوەری لەگەڵ هەڵبژاردەكەی، چامپیۆنزلیگ و باڵۆن دۆر بەدەستبهێنێت.
پێشتر تەنیا ئەفسانەكانی وەكوو زیدان، مێسی، ریڤاڵدۆ، رۆناڵدینیۆ، پیكنپاوەر و گێرد مۆلەر توانیویانە ئەو دەستكەوتە بەدەستبهێنن.
ئەم دەستکەوتە بە یەکێک لە دەگمەنترین دەستکەوتە تاکەکەسییەکان لە جیهانی تۆپی پێدا دادەنرێت، چونکە پێویستی بە کۆکردنەوەی سەرکەوتنە لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەی نیشتمانی لە ماوەی چەند ساڵێکی کەمدا، هاوکات لەگەڵ بەدەستهێنانی بەرزترین خەڵاتی تاکەکەسی لە جیهاندا کە ئەویش باڵۆن دۆرە.
CAMPEÓN DEL MUNDO
CAMPEÓN CONTINENTAL
CAMPEÓN DE LA COPA DE EUROPA
BALÓN DE OROFranz Beckenbauer
Gerd Müller
Zinedine Zidane
Rivaldo
Ronaldinho
Lionel MessiY, desde hoy, RODRIGO HERNÁNDEZ. pic.twitter.com/REy2iV4Rsm
— MisterChip (Alexis) (@2010MisterChip) July 19, 2026



