پریڤیوی یاریی ئیسپانیا V ئەرجەنتین؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یاریی كۆتایی مۆندیالی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەرجەنتین رووبەڕوودەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەرجەنتین لە یاریگای مێتڵایڤ لە رۆتێرفۆردی ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یاریی كۆتایی مۆندیالی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە قۆناخی 32 بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە نەمسای بردەوە، لە قۆناخی شازدە بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە پۆرتوگالی بردەوە و لە چارەكی كۆتایی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەلجیكای بردەوە و لە یاریی پێشكۆتاییش بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە فەڕەنسای بردەوە.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە قۆناخی 32 بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە كەیپ ڤێردی بردەوە لە قۆناخی شازدە بە هەمان ئەنجام لە میسڕی بردەوە و لە قۆناخی چارەكی كۆتاییش بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سویسرای بردەوە و لە قۆناخی پێشكۆتایێش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگلتەرای بردەوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئیسپانیا بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی ئەرجەنتین دەبێتەوە.
ئەرجەنتین بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی ئیسپانیا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیسپانیا
سیمۆن
پۆرۆ، كوبارسی، لاپۆرت، كوكورێیا
رویز، رۆدری
یامال، ئۆلمۆ، بایێنا
ئۆیارزابال
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەرجەنتین
ئێمیلیانۆ مارتینێز
مۆلینا، رۆمێرۆ، لیساندرۆ، تاگلیافیكۆ
ماک ئالیستەر، دی پاوڵ، پارێدێس، ئێنزۆ فێرناندێز
مێسی، ئالڤارێز



