ئینگلتەراگرنگترین

بەپەلە؛ پێدرۆ پۆرۆ لە یەکلایی کردنەوەی داهاتووی نزیکە

2028 گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتنهام کۆتایی دێت

Yariga App

یاریگا –

پێدرۆ پۆرۆ لە دوو ساڵی کۆتایی گرێبەستەکەی ئێستای لەگەڵ تۆتنهام نزیک دەبێتەوە، کە بڕیارە تاوەکوو ساڵی 2028 بەردەوام بێت.

پۆرۆی تەمەن 26 ساڵ، لە ساڵی 2023 لە سپۆرتینگەوە پەیوەندیی بە تۆتنهامەوە کرد، سەرەتا بە خواستن بوو و لەو ساڵانەی دواییدا زیاتر لە 150 یاریی بۆ یانەکە کردووە، لەژێر سەرپەرشتیی ئانجی پۆستیکۆگلو، تۆماس فرانک، ئیگۆڕ تودۆر و دواجاریش رۆبێرتۆ دی زێربی.

بەرگریکارەکە بەشێک بوو لەو تیمەی کە لە ساڵی 2025 یۆرۆپالیگی بردەوە، کە یەکەم نازناوی ئەورووپی یانەکەیە لە دوای ساڵی 1984ـەوە و لە یاریی کۆتاییدا لە بەرامبەر مانچێستەر یونایتد بە شێوەی سەرەکی یاریی کرد.

پیدرۆ پۆرۆ

بەگوێرەی تۆڕی ئاتلێتیک، بەرگریکارە ئیسپانییەکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە تاوەکوو دوو ساڵی دیکە، واتە تاوەکوو 2030 نزیکە. ئەگەر گرێبەستە نوێیەکە واژۆ بکرێت، پۆرۆ دەچێتە ریزی ئەو یاریزانانەی کە بەرزترین مووچە لە سپێرز وەردەگرن.

بابەتی زیاتر

Back to top button