بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

فەرمی؛ زاخۆ راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی زاخۆ لەگەڵ ماهر کەنزاری، راهێنەری تونسی وەکوو راهێنەری نوێی زاخۆ دەستنیشانکرا.

یانەی زاخۆ رایگەیاند دەستیان بە بنیادنانەوەی تیمەکەیان کردووە و بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستێکیان بۆ ماوەی یەک وەرز لەگەڵ ماهر کەنزاری، راهێنەری تونسی واژۆکردووە و ئەو راهێنەرە 53 ساڵانییە لە وەرزی نوێ راهێنەری یانەکە دەبێت.

تۆڕی وەرزشی یاریگا لە 9ـی حوزەیران وەکوو یەکەم سەرچاوە ئاشکرایکرد، یانەی زاخۆ لەگەڵ ماهر کەنزاری دەستی بە گفتوگۆ کردووە و راهێنەرە تونسییەکە دەبێتە راهێنەری نوێی زاخۆ.

ماهر کەنزاری لەگەڵ یانەی تەرەخی تونسی لە وەرزەکانی 2008/9 و 2009/10 و 2010/11 بۆ سێ وەرز بەدوای یەک بووتە پاڵەوانی خولی تونس.

Back to top button