گرنگترینمۆندیالی 2026

راهێنەری پۆرتوگال لەسەر لێدوانەکانی جواو نێڤێش بێدەنگی شکاند؛ رۆناڵدۆ سیمبۆڵی پۆرتوگالە

Yariga App

یاریگا –

بارودۆخی نێو ریزەکانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال هێشتا هێور نەبووەتەوە دوای یەکسانبوونە چاوەڕواننەکراوەکەیان 1-1 لە یاریی یەکەمیاندا بەرامبەر کۆنگۆی دیموکرات.

ئەوەی ئاوی بە ئاگرەکەدا کرد، لێدوانەکەی جواو نێڤێش بوو کە دوای یارییەکە رایگەیاند کریستیانۆ رۆناڵدۆی کاپتن و ئەفسانەی وڵاتەکەی یاریزانێکی دیکەیە وەک یاریزانەکانیتر لە تیمەکە. کە ئەوەش کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە و بە سووکایەتی بە دۆن لێکدرایەوە.

ئەمڕۆ لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یاریی داهاتوویان بەرامبەر ئوزبەکستان، رۆبێرتۆ مارتینێز لەلایەن رۆژنامەنووسانەوە پرسیاری لێکرا کە ئایا نێڤێش هەڵەبووە لەو لێدوانەیدا، راهێنەرە ئیسپانیەکە بەدرێژیی قسەی خۆی کرد و وتی

پێموابێ ئەو لێدوانە زۆر بەئاسانی دەتوانرێت بەهەڵە لێکبدرێتەوە. پێگەی کریستیانۆ لەم تیمەدا هەرگیز بەکەم سەیرناکرێت. ئێمە قسە لەسەر یەکێک له مەزنترین یاریزانەکانی مێژوو دەکەین. هەمووشتێکی ئەنجامداوە. لە هەرکەسێک زیاتر گۆڵی بۆ پۆرتوگال تۆمارکردووە، ریکۆردێکی بێشوماری شکاندووە، تەنانەت ئەمڕۆش لەپێناو ئەم وڵاتەدا نەدەوەستا. ئەمە ڕاستیە. کاتێک خەڵکی گوێی لە سەرنجێکی لەو شێوەیە دەبێت، وایان لێدێت پرسیاریان لەسەر بیرکردنەوەی یاریزانەکە لا دروستبێت، تێگەشتنی لە ژووی جلگۆڕین، تەنانەت بەهاکانیشی.

مارتینێز وا دەردەکەوت بیەوێت لە هەستیاریی دۆخەکە کەمتر بکاتەوە، پاساوی بۆ قسەکانی جواو هێنایەوە و وتی

بەڵام من تێگەشتم جواو مەبەستی چی بوو لەو قسەیە. پێموانیە هیچ بێڕێزیەک نیاز بووبێت لەو قسانە. ئەوەی مەبەستی بوو ئەوەبوو کە ئامانجەکانی پۆرتوگال لە تاک یاریزان گەورەترن. بەڵام بەوەشەوە، هێشتا ناتوانرێت ئەو راستیه لەبەرچاو نەگیردرێت کە رۆناڵدۆ واتا چی بۆ ئەم هەڵبژاردەیە. کاریگەرییەکەی، سەرکردایەتیکردنی، ئەزموون و پابەندوونەکانی ئەستەمە شوێن بگیردێتەوە. بۆیە کریستیانۆ تەنها یاریزانێکی دیکەی ئاسایی نییە. ئەو سیمبۆڵی تۆپی پێی پۆرتوگالە. هەر یاریزانێک لەم تیمە دەزانن کە رۆناڵدۆ چی پێشکەش دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button