گرنگترینمۆندیالی 2026

ئەنجامی کۆتایی؛ ئەمریکا لە ئوسترالیای بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناخی داهاتوو

ئەمریکا بووە دووەم هەڵبژاردە سەرکەوتن بۆ قۆناخی 32 مسۆگەر بکات

Yariga App

یاریگا –

لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی ئەمریکا و ئوسترالیا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە لە بە بەرژەوەندی ئەمریکییەکان کۆتاییهات.

لە یارییەکانی گەڕی دووەمی کۆمەڵەی چوارەم هەردوو هەڵبژاردەی ئەمریکا و ئوسترالیاور لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بە سەرکەوتنی ئەمەرکیا کۆتاییهات.

 

بەو ئەنجامەش ئەمریکا بەفەرمی سەرکەوتنی بۆ قۆناخی 32ـی مۆندیالی 2026 مسۆگەر کرد.

ئەمریکا و ئوسترالیا هاوشانی تورکیا و پاراگاوای دەکەونە کۆمەڵەی D.

ئەمریکا بە شەش خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەی دێت و ئوسترالیاش  بە سێ خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

لە یاریی داهاتوو ئەمریکا بەرامبەر تورکیا یاریی دەکات، ئوسترالیاش رووبەڕووی پاراگوای دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button