گرنگترینمۆندیالی 2026

ئێمباپێ پێش رووبەڕووبوونەوەی عێراق دەرکەوت؛ قسە لەسەر مێسی، کریستیانۆ و 100ـەمین یاریی خۆی دەکات

"سەرنجم تەنیا لەسەر ئەم یارییەیە"

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر بە عێراق بە متمانە و وزەیەکی زۆرەوە وەک ووسەرکردەی تیپەکە، قسەی بۆ میدیاکان کرد

یارییەکەی بەرامبەر عێراق کە دەبێتە 100ـەمین یاریی نێودەوڵەتیی سوپەر کیلیان، ئەوەش خەونی زۆربەی یاریزانانە.

لەسەر دۆخی تیپەکە و کلتووری قۆناخەکە

 ئێمباپێ باسی لەوە کرد کە چۆن تیپە براوەکان نەخشەی تۆپی پێی جیهانی دەکێشن.

کلتوورێک بۆ هەر قۆناخێک هەیە. هەمیشە تیپە براوەکان ئیلهامبەخشن بۆ تۆپی پێی مۆدێرن. کاتێک دەستم بە یاریکردن کرد، هەمووان دەیانویست وەکوو بارسێلۆنا یاری بکەین و تۆپ کۆنترۆڵ بکەین، دواتر وەکوو ریال مەدرید، ئێستاش وەکوو شێوازی دژە فشاری پاریس سان جێرمان، هەمیشە براوەکان ئاراستەکە دیاریی دەکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم پێکهاتەیەی ئێستای فەرەنسا بەراورد بە ساڵانی 2018 و 2022 هێرشبەرترن، بەڵام هۆشداریشیدا کە مۆندیال هەمیشە پڕە لە سوپڕایز.

کێشەکە شوێنی یاریکردنم نییە

 کاتێک لێی پرسیرا کە ئایا پێگەی هێرشبەری سەرەڕم دڵخوازترین شوێنیەتی، ئێمباپێبەم جۆرە وەڵامی دایەوە؛

ئێستا هەست بە باشی دەکەم، بەڵام پێناچێت هۆکارەکەی پێگەی یاریکردنم بێت، هەموو شتێک پەیوەندی بە ریتم و جووڵەوە هەیە، لە سێ مۆندیال یارییم کردووە، لە 2018 لە باڵی راست یارییم کرد، لە 2022 لە باڵی چەپ و ئێستاش لە سەرەڕم یاریی دەکەم، تاوەکوو کاتەی لەنێو یاریگا بم، هەموو شتێک بە سروشتیی خۆی بەڕێوەدەچێت لە هەر سێ پێگەکەی هێرشبردندا ئاسوودەم.

دەرکەوتنی مایکڵ ئۆلیس

 

مایکڵ نایابە. شێوازی یاریکردنی سەرنجی هەمووان رادەکێشێت. ئێمە پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ سەرجەم هێرشبەرەکان دروست کردووە. هێندە بەهرەدارمان هەیە کە لە هەر یارییەکدا کەسێکی جیاواز دەتوانێت بدرەوشێتەوە.

کاریگەریی عوسمان دێمبێلێ

دوو جار سەیری یارییەکەمانم کردەوە. لە نیوەی یەکەمدا، عوسمان باشترین یاریزانی نێو چوار هێرشبەرەکە بوو. لە نیوەی دووەم، من و مایکڵ یەکلاییکەرەوە بووین، بەڵام ئەویش زۆر گرنگ بوو. ئەو زۆر هێمنە، براوەی باڵۆن دۆرە و متمانەی هەموو تیپەکەی هەیە.

100ـەمین یاریی نێودەوڵەتی و ریکۆردەکانی مێسی

هیچ شتێک لە هەڵبژاردەی نیشتمانی گەورەتر نییە. ئەوە ژمارەیەکی مێژووییە، بەتایبەتی لە مۆندیال، بەڵام ئەوەی لە کۆتاییدا گرنگە ئەنجامەکەیە.

سەبارەت بە بەردەوامبوونی مێسی لە گۆڵکردن، بە گاڵتەوە گوتی؛

دەمزانی لیۆ گۆڵ دەکات، ئەو هەمیشە گۆڵ دەکات. من لەدوای ئەوم. من تاوەکوو تەمەنی 40 ساڵی لێرە نابم؛ تا وەکوو ئەو کاتە دەرمدەکەن.

مێسی، کریستیانۆ، و هالاند

 

مێسی و کریستیانۆ باشترینن، ئەوە روونە. ئەرکی من ئەوەیە یارمەتی تیپەکەم بدەم مۆندیالێکی دیکە بباتەوە و بیر لە هالاند ناکەمەوە، رەنگە ئەوان بیر لە ئێمە بکەنەوە، بەڵام هەموو سەرنجم تەنیا لەسەر یارییەکەی عێراقە.

بابەتی زیاتر

Back to top button