دەکرێت بگاتە ئاستی مێسی؛ راڵف راگنیک پێی وایە یامال دەتوانێت بگاتە لووتکەی تۆپی پێ
ئەرجەنتین هیچ خاڵێکی لاوازی نییە

یاریگا –
راڵف رانگنیک، راهێنەری نەمسا دەڵێت ئەستێرە لاوەکەی ئیسپانیا دەتوانێت لە داهاتوودا بگاتە لوتکەی تۆپی پێی جیهان.
کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی ئیسپانیا لە قۆناخی 32، چونکە سەرکەوتووان و خاوەن پێگەی دووەمی هەردوو کۆمەڵەکە دەکرێت بکەونە بەرامبەر یەکدی، راهێنەرە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوە کرد کە تیمەکەی لویس دێلا فوێنتێ رکابەرێک نییە کە کەس بیەوێت رووبەڕووی ببێتەوە.
راگنیک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی پێش یارییەکەی نەمسا بەرامبەر ئەرجەنتین لە یاریگای AT&T لە دالاس گوتی:
ئیسپانیا یەکێکە لەو نەتەوانەی کە مێژووی تۆپی پێی لە ساڵانی دواییدا نەخشاندووە و جگە لەوەش، ئەوان لامین یامالیان هەیە، کە یەکێکە لە سوپەرستارەکانی داهاتوو. من وێنای ئەوە دەکەم ئەگەر ئەو بە تەندروستی بمێنێتەوە و تووشی لەخۆباییبوون نەبێت، دەکرێت بگاتە ئاستێکی هاوشێوەی لیۆنێل مێسی.
راڵف سەبارەت بە رووبەڕووی ئەرجەنتین و ئاستی هەڵبژاردەکەش گوتی:
ئەرجەنتین هیچ خاڵێکی لاوازی نییە. لە راستیدا من بە دیدگای خۆم هیچ خاڵێکی لاواز نابینم. ئەوان خاوەنی باشترین یاریزانی مێژوون. سبەی پێویستە لەڕووی تاکتیکییەوە زۆر باش بین و ویستێکی زۆر نیشان بدەین.



