پریڤیوی یاریی ئوروگوای V كەیپ ڤێرد؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی ئوروگوای و كەیپ ڤێرد رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وا بڕیارە بەرەبەیانی سبەی دووشەممە كاتژمێر 01:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی ئوروگوای و كەیپ ڤێرد لە یاریگای هارد رۆک لە مەیامی ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

ئوروگوای لە یاریی رابردوو رووبەرووی سعوودیە بوویەوە و یارییەكە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا بە یەكسان بوون كۆتاییهات.
كەیپ ڤێرد لە یاریی رابردووی رووبەرووی ئیسپانیا بوویەوە و یارییەكە بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا بە یەكسانبوون كۆتاییهات.
هەردوو هەڵبژاردەی ئوروگوای و كەیپ ڤێرد بە خاڵێک ریزبەندی یەكەم و چوارەمی كۆمەڵەی هەشتەم دان.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئوروگوای بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی كەیپ ڤێرد دەبێتەوە.
كەیپ ڤێرد بە تەواوی یاریزانەكانییەوە رووبەرووی ئوروگوای دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئوروگوای
موسلێرا
ڤارێلا، بۆینۆ، كاسیرێس، ئۆلیڤێرا
ڤاڵڤێردی، ئوگارتێ، بێنتانكور، ماكسیمیلیانۆ ئاراوخۆ
نونێز، ڤیناس
پێكهاتەی پێشبینیكراوی كەیپ ڤێرد
ڤۆزینیا
كابرال، كۆستا، دینێی، فێرناندێس
مۆنتێیرۆ، پینا
مێندێس، كابرال، سێمێدۆ
ئاكانجۆ



