گرنگترینمۆندیالی 2026

سەیرترین هەڵبژاردەی مۆندیال؛ تەنها یەک یاریزان لە وڵاتەکەی خۆیاندا لەدایکبووە!

Yariga App

یاریگا –

ئەم وەشانەی مۆندیالی 2026ش بێبەش نەبوو لە حاڵەت و رووداوی نامۆ، کە رەنگە سەیرترینیان ئەو هەڵبژاردەیە کە تەنها یەک یاریزانی لەنێو وڵاتەکەیاندا لەدایکبووە.

ئەمشەو لە کۆمەڵەی پێنجەمی مۆندیالەکە ئەڵمانیا و کوراوساو رووبەڕووی یەکتربوونەوە. کە بە ئەنجامی 7-1 بۆ مانشافت کۆتایی هات بەسەر هەڵبژاردە تازەکەی پاڵەوانێتیەکە.

کوراساو یەکێکە لە دورگەوڵاتەکانی جیهان کە دەکەوێتە باشووری دەریای کاریبی بەرامبەر دورگەی باکوری ڤێنزوێلا. ژمارەی دانیشتوانی کەمتر لە 160 هەزار کەسە. وڵاتەکە تا ساڵی 2010 سەربە شانشینی هۆڵەندابوو، بەڵام هەر لەو ساڵەدا وەک وڵات سەربەخۆیی وەرگرت.

زانیارییەک میدیا وەرزشیەکانی تەنیوە بەوەی کە لە کۆی 26 یاریزانە بانگهێشتکراوەکەی کوراساو، 25 یاریزانیان لە دەرەوەی وڵاتەکە لەدایکبوونە.

تاکە یاریزانێک لە نێو کوراساو لەدایکبووبێت، تاهیت چۆنگی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەکەیە. کە ئەویش بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، هەر لە تەمەنی 8 ساڵیدا زێدی خۆی جێهێشتووە و روویکردووەتە شاری رۆتەدارمی هۆڵەندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button