گرنگترینمۆندیالی 2026

تەمەنێکی بچووک و ریکۆردێکی گەورە؛ ئەوەی مایسترۆکەی مەغریب کردی، زیاتر لە نیو سەدەیە نەکراوە

Yariga App

یاریگا –

شەو رابردوو یەکەم یاریی کۆمەڵەی سێیەم لەنێوان هەڵبژاردەکانی بەڕازیل و مەغریب بە یەکسانبوونی 1-1 بۆ هەردوولا کۆتایی هات.

20 خولەکی یەکەمی یارییەکە نوێنەرەکەی ئەفریقا سوودیان لە باڵادەستی خۆیان بینی و لە خولەکی 21ی یارییەکەدا لە رێگەی ئیسماعیل سیباری گەیشتنەسەر تۆڕەکەی ئالیسن بەیکەر.

دیمەنی گۆڵەکە:

ڤیدیۆ: گۆڵی یەکەمی مەغریب بەرامبەر بەڕازیل

بەڕازیلیەکان درکیان بە مەترسیەکانی مەغریب کرد و خۆیان رێکخستەوە، تا 11 خولەک دواتر لە رێگەی ڤینیسیۆسەوە ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە.

دیمەنی گۆڵەکە:

ڤیدیۆ: گۆڵەکەی ڤینیسیۆس بۆ بەڕازیل

ئەگەرچی هێرشبەرە بەڕازیلیەکە وەک باشترینی یارییەکە دەستنیشانکرا، بەڵام ئەوەی لە هەمووان زیاتر رۆشانەییەکانی بەلای خۆیدا راکێشا، ئەیوب بوعدی ناوەراستکاری شێرەکانی ئەتڵەس بوو.

بوعدی کە تازە تەمەنی 18 ساڵە، وەک مایسترۆیەکی بەئەزموون دەرکەوت. بەجۆرێک، تۆڕەکانی تایبەت بە ئامار و ژمارە پێوانەییەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ناوبراو لە بەرامبەر ئەستێرەکانی سامبدا توانیویەتی زیاتر لە 60 بدات.

تۆڕی ئۆپتا نووسیویەتی، لە تەمەنی 18 ساڵ و 254 رۆژیدا، بووەتە دووەم لاوترین یاریزان بتوانێت لە یارییەکی فیفادا زیاتر لە 50 پاس بدات. ئەوەش ئامارێکە کە لە ماوەی 60 ساڵی رابردوودا رووینەداوە.

ئەیوب کە ئێستا لە یانەی لیلی فەڕەنسیە، چاوی یانە گەورەکانی لەسەرە. لە لێدوانێکیدا سەبارەت بەوەی یانەکانی دیکە خواستیان لەسەرە، وتی

من زۆر دڵخۆشم کە هەندێ یانەی دیکە خواستیان لە من هەیە، بەڵام بۆ ئێستا هەموو هۆشم لەسەر جامی جیهانیە کە دەمانەوێت هەمووشتێکی خۆمان پێشکەش بکەین.

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button