بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

وادەی گواستنەوەی یاریزانان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دیاری کرا

Yariga App

یاریگا-

لێژنەی پێشبرکێیەکان و بەشی تۆمار و گواستنەوەی یەکێتی تۆپی عێراق بەفەرمی وادەی گواستنەوەی هاوینە و زستانەی یاریزانان لە خولی ئەستێرکانی عێراق بۆ وەرزی 2026-2027 دیاریکرد.

وادەی گواستنەوەی هاوینە لە 20ی ئەم مانگە دەست پێ دەکات و تا 31ی ئابی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، کە تیاییدا دەبێت یانە بەشداربووەکان لەم وادەیە سەرجەم رێکارەکانی گواستنەوە و تۆمارکردنی یاریزانان تەواوبکەن.

وادەی گواستنەوەی زستانە لە 2-1-2027 دەست پێ دەکات و لە 30-1-2027 تەواودەبێت.

وا بڕیارە لەم وەرزی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەبەشداریکردنی 20 یانە بەڕێوەبچێت و تا ئێستا بەفەرمی وادەی دەستپێکردن و تەواوبوونی خولەکە  دیارینەکراوە.

Back to top button