گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی سوید V توونس؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا

لە یارییەكی دیكەی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی سوید و توونس رووبەڕوو دەبنەوە.

وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی كاتژمێر 05:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی سوید و توونس لە یاریگای باكۆمەر لە شاری مۆنتێری مەكسیک رووبەڕوو ببنەوە, لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەردوو هەڵبژاردەی سوید و تونس لە كۆمەڵەی شەشەم هاوشانی هەڵبژاردەكانی هۆڵەندا و ژاپۆن دێن.

هەڵبژاردەی سووید نەیتوانی راستەوخۆ بگاتە یارییەكانی جامی جیهانی و لە یاریی پاشكۆ دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەكانی ئۆكراینیا و پۆڵەندا گەیشتە جامی جیهانی 2026.

گراهام پۆتەر راهێنەری پێشووی چێڵسی ئینگلیزی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی سوید دەكات و دەیانەوێت بلیتێكی قۆناخی داهاتوو بەدەستبهێنن.

هەڵبژاردەی توونس هەرگیز پێشتر قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانیان تێنەپەڕاندووە و لەم وەشانەدا دەیانەوێت ئەزموونی گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو تاقیبكەنەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

سوید بە تەواوی یاریزانەكانی رووبەڕووی توونس دەبێتەوە.

توونس بە تەواوی پێكهاتەكەیەوە رووبەڕووی سوید دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی سوید

نۆردفێڵد

لاگێربیلكێ, هێین, لیندێڵۆف

سڤێنسن, ئایاری ,  بێرگڤاڵ ,  نیرگرێن , گودمونسن

ئیزاک , یۆكێرێش

پێكهاتەی پێشبینیكراوی توونس

چەماخ

ڤالێری, رەكیک , تاڵیبی, عەبدی

خێدرا, سخیری

غەربی, مێجبری, عاشوری

شەوات

بابەتی زیاتر

Back to top button