پریڤیوی یاریی ئەڵمانیا V كوراساو؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ یارییەكانی كۆمەڵەی پێنجەمی جامی جیهانی دەستپێدەكات و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و كوراساو رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 20:00 بەكاتی هەولێر ئەڵمانیا و كوراساو لە یاریگای NRG لە شاری هیوستن لە ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و كوراساو لە كۆمەڵەی پێنجەم هاوشانی هەڵبژاردەكانی كۆتدیڤوار و ئێكوادۆر دێن.
هەڵبژاردەی كوراساو بچووكترین هەڵبژاردەیە تاوەكوو ئێستا بەشداری مۆندیالی كردبێت.
ئەڵمانیا لە پاڵەوانییەتیە بەهێزەكانی رابردوودا تووشی كێشەی گەورە بووەتەوە بەڵام هێشتا پێكهاتەكەی یولیان ناگلیسمان پڕە لە ئەستێرە و چەندین بژاردەی بەهێزی لەبەردەستدایە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئەڵمانیا بە تەواوی پێكهاتەكەی رووبەڕووی كوراساو دەبێتەوە.
كوراساو بە تەواوی پێكهاتەكەی رووبەڕووی ئەڵمانیا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەڵمانیا
نۆیەر
كیمیچ، جۆناسان تا، شلۆتێربێک، بڕاون
ئێن مێخا، پاڤلۆڤیچ
سانێ، موسیالا، ڤیرتز
هاڤێرتز
پێكهاتەی پێشبینیكراوی كوراساو
رووم
سامبۆ، گاری، ئۆبیسپۆ، فلۆرانۆس
باكونا، كۆمێنێنسیا، نۆڵسن
چۆنگ، لۆكادیا، ئانتۆنیسێ



