پریڤیوی یاریی كۆتدیڤوار V ئێكوادۆر؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی بەهێزی دیكەی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكاندا هەڵبژاردەی كۆتدیڤوار و ئێكوادۆر رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی دووشەممە كاتژمێر 02:00 بەكاتی هەولێر كۆتدیڤوار و ئێكوادۆر لە یاریگای فاینانشیاڵ فیڵد لە شاری فیلادێلفیا لە ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

هەردوو هەڵبژاردەی كۆتدیڤوار و ئێكوادۆر لە كۆمەڵەی پێنجەم هاوشانی هەڵبژاردەكانی ئەڵمانیا و كوراساو دێن.
كۆتدیڤوار و ئێكوادۆر یەكەمجارە لە مێژوودا رووبەڕوو دەبنەوە.
كۆتدیڤوار دوو پاڵەوانیەتیی رابردوو نەیتوانی بگاتە مۆندیال و پێشتر هەرگیز قۆناخی كۆمەڵەكانیان تێنەپەڕاندووە.
هەڵبژاردەی ئێكوادۆر وەكوو ئەسپی رەشی مۆندیال سەیر دەكرێت دوای ئەوەی لە قۆناخی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە جامی جیهانی پلەی دووەمی كیشوەری ئەمریكای باشووری بەدەستهێنا.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
كۆتدیڤوار بە بێ ئیڤان ئێن دێكا رووبەڕووی ئێكوادۆر دەبێتەوە.
ئێكوادۆر بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی كۆتدیڤوار دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی كۆتدیڤوار
فۆفانا
دۆوی، كۆسۆنو، دیۆماندێ، كۆنان
كیسیێ، سانگارێ، فۆفانا
ئاماد دیالۆ، واهی، یان دیۆماندێ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئێكوادۆر
گالیندێز
ئێستوپینان، ئۆردۆنێز، ویلیام پاچۆ، هێنكاپێ
كایسیدۆ، ڤیت
یێبۆوا، پلاتا، رامیرێز
ڤالێنسیا



