مۆندیالی 2026

ڤینیسیوس: یارییەکی خراپمان کرد

Yariga App

ڤینیسیوس جونیۆر دان بەوەدا دەنێت هەڵبژاردەکەی لە یەکەم یاری جامی جیهانیدا ئاستێکی خراپی نیشاندا.

بەڕازیل بەدەر لە چاوەڕوانییەکان بە ئاستێکی زۆر لاوازەوە بینرا و سەرەنجام نەیتوانی لە مەغریب بباتەوە، لەو یارییەی بە گۆڵێک بۆ هەر لایەک بەرامبەربوون.

ڤینیسیوس کە تاکە گۆڵی سامبای تۆمارکرد و بە باشترین یاریزانی یارییەکە هەڵبژێردرا وتی

زۆر بە خراپی دەستمان بە یارییەکە کرد لە نیوەی یەکەم، هەرچەندە دواتر باشتربووین بەڵام لەم یارییانەدا کە بەو جۆرە خراپ دەست پێبکەیت زەحمەتە بتوانیت بگەڕێیتەوە کەشی یارییەکە. ئەمە تەنها سەرەتایە و هەموو هەوڵێک دەدەین لە یارییەکانی داهاتوو باشتربین.

بەڕازیل دوو یارییەکەی دیکەی قۆناغی کۆمەڵەکانی بەرامبەر سکۆتلەندا و هایتی یە. ئەگەر بە پلەی دووهەم سەربکەوێت دەشێت لە قۆناغی داهاتوو رووبەرووی هۆڵەندا ببێتەوە.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button