
یاریگا –
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی گرێبەستی یۆشكۆ ڤاردیۆل بەرگریكاری كرواتی یانەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ نوێدەكاتەوە.
ڤاردیۆل لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی لایپزیگ بە بەهای 90 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد و گرێبەستەكەی ئێستای لە 2028 بەسەردەچێت.
لە ماوەی رابردوودا ناوی ڤاردیۆل بە بەهێزی بە ریال مەدریدەوە بەسترابوویەوە.
🚨 Manchester City are confident to get new contract sealed soon with Joško Gvardiol.
New deal to be valid until June 2031 with improved salary, #MCFC believe deal now almost agreed waiting for final green light.
Real Madrid have been trying for weeks but City now optimistic. pic.twitter.com/irPqkey6Tz
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 14, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، مانچێستەر سیتی متمانەی بەوە هەیە بەمزووانە لەگەڵ ڤاردیۆل بگەنە رێككەوتن و گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە.
گرێبەستە نوێیەكەی ڤاردیۆل تاوەكوو ساڵی 2032 دەبێت و لەگەڵ مووچەیەكی باشتر.
مانچێستەر سیتی گەشبینە بەوەی دوای گرنگیپێدانەكانی ریال مەدرید گرێبەستی بەرگریكارەكەی نوێدەكاتەوە.



