ئینگلتەراگرنگترین

ئێستا؛ ئالڤارۆ ئاربێلوا لە راهێنەرایەتی یانەیەكی پرێمەرلیگ نزیكدەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئالڤارۆ ئاربێلوا، راهێنەری پێشووی ریال مەدرید لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەیەكی پرێمەرلیگ نزیكدەبێتەوە.

ئاربێلوا لە سەرەتای ئەمساڵدا پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ریال مەدریدی وەرگرت و لە چەند رۆژی رابردوودا لە پۆستەكەی دوورخرایەوە و جۆزێ مۆرینیۆ جێگای گرتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی ماتیۆ مۆریتۆ، دانوستانەكانی نێوان ئالڤارۆ ئاربێلوا و فولهام بەرەوپێشچوونیان بەخۆوە بینیوە.

هێشتا هەندێک وردەكاری ماوە چارەسەر بكرێت بەڵام دۆخەكە ئەرێنییە و چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا زیاتر بەرەوپێشەوە بچن.

ئاربێلوا وەكوو راهێنەری تیمی یەكەمی ریال مەدرید راهێنەرایەتی 28 یاریی كردووە و لە 18 یاریی براوە بووە دوو یاریی یەكسان بووە و هەشت یارییش دۆڕاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button