ئه‌ڵمانیاگرنگترینمۆندیالی 2026

لە کاتێکی هەستیاردا گورزێک بەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

سبەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە دووەم یاریی دۆستانەی ئەمادەکارییدا بۆ یارییەکانی مۆندیال، بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەمریکا یاریی دەکات. لە راهێنانەکاندا بۆ ئەو یارییە، گورزێک بەر مانشافت دەکەوێت.

تیمەکەی جولیان ناگلیسمان لە یەکەم یاریی دۆستانەیاند بەبەهێزی خۆیان پیشانی جیهان دا کاتێک 4-0 لە فنلەندایان بردەوە. لەو یارییەی جگە لە درەوشانەوەی دێنیز ئونداڤی ئەستێرەی کورد کە توانی دوو گۆڵ و ئەسێستێک بکات، هاوکات لێنارت کارڵی یاریزانی لاوی بایرن میونشنیش کە لە پێکهاتەی سەرەکیدابوو، ئەسێستێکی کرد و تواناکانی خۆت دەرخست. بەڵام لە راهێنانەکانی ئەمڕۆدا دووچاری پێکان هاتووە و ناگلیسمان بە نیگەرانیەوە باسی لێوەکرد.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ئەمریکا، راهێنەرەکەی ئەڵمانیا وتی

پێکانەکەی باش دیارنادات. بردراوە بۆ نەخۆشخانە و پشکنینی بۆ دەکرێت. جارێ دەبێت چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینەکان بکات کە بزانین ئایا دەتوانێت لە مۆندیال بەشداریی بکات یان یان پێویستە شوێنگرەوەیەک لەبری بانگهێشت بکەین.

کارڵ کە تازە تەمەنی 18 ساڵە، لە پێگەی ناوەڕاستکاری هێرشبەریی یاریی دەکات و بە داهاتووی ئەڵمانیا دادەنرێت.

وەرزی رابردوو لە 26 یاریی بوندسلیگا توانی 5 گۆڵ و 5 ئەسێست بکات. لە چامپیۆنزلیگیش لە 8 بەشدارییدا 4 گۆڵ و 2 ئەسێستی هەبوو.

ئەگەرچی هێشتا بەفەرمی لەلایەن هەڵبژاردەی ئەڵمانیاوە دوورکەوتنەوەی لە مۆندیال رانەگەیەندراوە، بەڵام لای خۆیەوە فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووسی ناسراو لە سکای ئەڵمانیا بڵاویکردەوە کە پشکنینی MRI بۆ کارڵ کراوە دەرکەوتووە ریشاڵەکانی ماسوولکەی پچڕاوە. کۆتا بڕیار بۆ چارەسەرکردنی دەدرێت. گەڕانەوەشی لە شیکاگۆی ئەمریکاوە بۆ منوشن جێگەی گفتوگۆی نێوخۆیی یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیایە.

سەبارەت بە شوێنگرەوەی لێنارت، هەمان رۆژنامەنووس زانیویەتی کە ئاسان ئۆدراوگۆی یاریزانی لایپزیگ بانگهێشت دەکرێت. لەلایەن ناگلیسمان و هەروەها یانەکەشیەوە ئەوە پشتڕاستکراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button