تەواو؛ ئەیسی میلان ئەستێرەیەک دەگوازێتەوە
دەبێتە گرانبەهاترین گرێبەستی ئەیسی میلان

یاریگا –
ئەیسی میلانی ئیتاڵی لە گواستنەوەی گۆنچالۆ رامۆس یاریزانی پۆرتوگالی پاریس سانجێرمان سەركەوتوو بوو.
گۆنچالۆ رامۆس لە گواستنەوەكانی زستانەی 2023 بە بەهای 65 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەكانی پاریس سانجێرمانەوە كرد.
🚨🔴⚫️ BREAKING: Gonçalo Ramos to AC Milan, here we go! Deal agreed between the clubs and on player side.
Club record signing for AC Milan, breaking Leão record as it was €50m — fee will be way in excess of this with add-ons.
Deal also done on player side. 🇵🇹 pic.twitter.com/UsFjbJE6QM
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 26, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، هەموو شتێک كۆتاییهاتووە و گۆنچالۆ رامۆس پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە دەكات.
رامۆس بە بەهای زیاتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە دەكات و دەبێتە گرانبەهاترین گرێبەستی مێژووی یانە ئیتاڵییەكە.
هێرشبەرە 25 ساڵانەكە لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەشداری 131 یاریی كردووە و توانیویەتی 45 گۆڵ بكات و 10 گۆڵیش درووستبكات.



