عێراقکوردستان

هەولێر یەکەم گرێبەستی بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق واژۆکرد

هێرشبەرێکی کەرخ پەیوەندی بە هەولێرەوە کرد

Yariga App

یاریگا –

هێرشبەرێکی پێشووی کەرخ پەیوەندی بە هەولێرەوە کرد و بووە یەکەم گرێبەستی هاوینەی یانەکە.

بە فەرمی هەولێر گواستنەوەی محەمەد خالید ئیبراهیم، هێرشبەری پێشووی کەرخی بۆ ریزەکانی راگەیاند، ئەمەش دەبێتە یەکەمین گرێبەست بۆ یانەی هەولێر بە مەبەستی پێکهێنانی تیپێکی بە هێز بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق.

محەمەد خالید، وەرزی رابردوو حەفت گۆڵی بۆ یانەی کەرخ تۆمار کردبوو لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و خاوەن سێ ئەسیستیش بوو لەگەڵ یانەکە، لە جامی عێڕاقیش گۆڵێکی تۆمار کردبوو، پێشووتریش بۆ یانەی قاسم یاریی کردوە.

هەولێر بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، تائێستا تەنیا گرێبەستی ئاکۆ حوزێر، سەفین مەنسووڕ لەگەڵ نیاز محەمەدی نوێکردۆتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button