بازاڕی گواستنه‌وه‌خووله‌کانی دیکەگرنگترین

تەواو؛ کلێمێنت لینگلێت لە پەیوەندیکردن بە یانەی داهاتووییەوە نزیکە

لە چەند رۆژی داهاتوودا گرێبەستەکە واژۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

کلیمێنت لێنگلێت بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا ببێتە یاریزانی بێنفیکا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی نیکۆلۆ شێرا، رۆژنامەنووسی ناوداری بازاڕی گواستنەوە، رووی کۆستای سەرۆکی یانەی بێنفیکا لە ماوەی کۆبوونەوەکەدا پشتڕاستی کردەوە کە یانەکە گرێبەستی دڵێکی بەرگریی نوێی مسۆگەر کردووە و ئەو یاریزانەش کلیمێنت لێنگلێتە.

بەرگریکارە فەرەنسییەکە دوای بەسەربردنی دوو وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەدا، ئەتلەتیکۆ مەدرید جێدەهێڵێت. لە ماوەی کاروانەکەیدا لە مەدرید، لێنگلێ بۆ ماوەیەکی درێژ یاریزانی سەرەکیی بەردەوام بوو. بەڵام لە کۆتاییدا پێگەی خۆی لە پێکهاتەکەدا لەدەستدا بۆ دەیڤد هانکۆ، کە زۆر زیاتر لە ئاستی چاوەڕوانییەکان دەرکەوتووە.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، گرێبەستی یاریزانەکەی پێشووی ئاتلێتیکۆ بۆ بێنفیکا بەشێوەی خۆڕایی کۆتایی هاتووە و تاوەکوو 2028 لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ 2029 واژۆ لەسەر گرێبەستی یانە پۆرتوگالییەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button