گرنگترینمۆندیالی 2026

ریکۆردێکی مێژوویی؛ سەرۆکی فیفا پیرۆزبایی لە لیۆنێل مێسی دەکات

Yariga App

یاریگا –

جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا، پیرۆزبایی لە لیۆنێل مێسی دەکات بەهۆی ئەوەی ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە ریکۆردێکی دیکەی مۆندیالی شکاند.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەرجەنتین لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی 2026 رووبەڕووی ئوردن بووە و تانگۆ 3-1 یارییەکەی بردەوە.

لیۆنێل مێسی لە گێمی یەکەم لەسەر کورسی یەدەک بوو، بەڵام لە گێمی دووەم و لە خولەکی 60 بەشداریی یارییەکەی کرد، لە خولەکی 80 بەلێدانی راستەوخۆ گۆڵی سێیەمی ئەرجەنتینی کرد و بووە یەکەم یاریزان لە 7 یاریی مۆندیال بەدوای یەک گۆڵ بکات.

دوای ئەو سەرکەوتنە گەورە، جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و پیرۆزبایی لە لیۆنێل مێسی دەکات و هیوای سەرکەوتنی لە قۆناخەکانی داهاتوو بۆ دەخوازێت.

دووبارە پیرۆزە لیۆنیل مێسی، ریکۆردێکی نوێت شکاند و بوویتە یەکەم یاریزان لە مۆندیال 7 یاریی بەدوای یەک گۆڵت کردووە، تۆ لە قۆناخی کۆمەڵەکان نایاب بوویت، لە قۆناخی کرانەدەرەوەش هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم.

ئەرجەنتین لە قۆناخی 32ـی جامی جیهانی 2026 رووبەڕووی هەڵبژاردەی کەیپ ڤێرد دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button