گرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

خەونی نەتەوەیەکیان دزی؛ زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ رەخنەی توند لە ڤار دەگرێت

باشترە 100% دڵنیابن

Yariga App

یاریگا –

“ئەگەر بڕیارە گۆڵێک رەت بکەیتەوە کە دەکرێت چارەنووسی نەتەوەیەک لە مۆندیالدا یەکلا بکاتەوە، باشترە 100% دڵنیا بیت نەوەکوو لە پشت شاشەیەکەوە پێشبینی بکەیت.”

هێرشبەری پێشووی سوید، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، کە ئێستا وەکوو شرۆڤەکارێک بۆ فۆکس سپۆرتس لەماوەی مۆندیالی 2026 کار دەکات، بە توندی رەخنەی لە ڤار گرت دوای ئەوەی گۆڵێکی شوجاع خەلیلزادەی لە کاتی زیادکراودا لەماوەی یەکسانبوونەکەی ئێران بە ئەنجامی 1-1 بەرامبەر میسر رەت کردەوە. ئەو گۆڵە دەبووە هۆی سەرکەوتنی ئێران و مسۆگەرکردنی سەرکەوتن بۆ قۆناخی 32 وەکوو هاوەڵی پێشەنگی کۆمەڵەکەیان لەدوای بەلجیکاوە.

ئیبراهیمۆڤیچ گوتی:

ئەمە رێک ئەو هۆکارەیە کە خەڵک متمانەی خۆیان بە ڤار لەدەست دەدەن. پێمان گوترا کە بۆ نەهێشتنی هەڵە روون و ئاشکراکان دروستکراوە، کەچی هێشتا بەردەوامە لە دروستکردنی مشتومڕی گەورەتر لەسەر گەورەترین شانۆی تۆپی پێدا. ئەمە جێگەی قبووڵکردن نییە. من چەندین جار سەیری دووبارەکردنەوەی دیمەنەکەم کردووەتەوە و هێشتا تێناگەم چۆن دەکرێت ئەوە بە ئۆفساید هەژمار بکرێت. ئەگەر بڕیارە گۆڵێک رەت بکەیتەوە کە دەکرێت چارەنووسی نەتەوەیەک لە مۆندیالدا یەکلا بکاتەوە، باشترە 100% دڵنیا بیت نەوەکوو لەپشت شاشەیەکەوە پێشبینی بکەیت. ملیۆنان ئێرانی ئاهەنگیان گێڕا بۆ ئەوەی کە پێیان وابوو ساتێکی مێژووییە، تەنیا بۆ ئەوەی کۆمەڵێک ناوبژیوان لەماوەی چەند چرکەیەکدا بیسڕنەوە. ئەوان تەنیا گۆڵێکیان رەت نەکردەوە، خەونی نەتەوەیەکیان دزی.

یاریزانەکەی پێشووی سوید داوای لێپرسینەوەی لە ناوبژیوانانی یارییەکە کرد و گوتی:

دەبێت ناوبژیوان و بەرپرسانی ڤار بەرامبەر بڕیارەکانی وەکوو ئەمە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. ئەوان ناتوانن لەپشت تەکنەلۆژیاوە خۆیان بشارنەوە کاتێک بە شێوازێکی نادروست بەکاردێت. ئەمە دادپەروەری نییە، بێتواناییە. مۆندیال تەنیا چوار ساڵ جارێک دەکرێت، یاریزانان هەموو شتێک دەکەنە قوربانی بۆ گەیشتن بێرە، هاندەران لە هەر گۆشەیەکی جیهانەوە گەشت دەکەن و پاشان یەک بڕیاری سەیر ماندووبوونی چەندین مانگ تێکدەدات. ئەمە مایەی لێخۆشبوون نییە.

زڵاتان بە رەخنەیەکی دیکەی توند لە ناوبژیوانیی پاڵەوانییەتییەکە کۆتایی پێهێنا و گوتی:

ئەگەر ئەمە ئاستی ناوبژیوانیی بێت لە گەورەترین پاڵەوانییەتیی تۆپی پێدا، کەواتە بەجدی هەڵەیەک هەیە. تۆپی پێ شایەنی باشترە، یاریزانان شایەنی باشترن و لە سەرووی هەمووشیانەوە، هاندەران شایەنی زۆر باشترن.

بابەتی زیاتر

Back to top button