ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ ئامادەیە 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لاو خەرجبکات

یاریزانی خەونەکانی میکێل ئارتێتایە

Yariga App

یاریگا –

 یانەی ئارسیناڵ، بە وردی چاودێریی کێنان یڵدز، یاریزانی یانەی یوڤێنتوس دەکات و دەیەوێت بیکاتە گرێبەستی خەونەکانی بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردنی تیپەکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی سکای سپۆرتس، ئارسیناڵ بەدوای یاریزانێکی خاوەن توانای بەرزدا دەگەڕێت لە باڵی چەپی هێرشبەریدا و یڵدیز وەکوو بژاردەی یەکەمی ئارتێتا دەستنیشان کراوە، هەرچەندە هێشتا هیچ گفتوگۆیەکی پێشکەوتوو لەنێوان هەردوو یانەدا نییە بەهۆی بەڕێوەچوونی مۆندیالی 2026، بەڵام گەنەرز پلانی وردیان بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە هەیە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کارگێڕیی ئارسیناڵ ئامادەییان دەربڕیوە کە بڕی نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئەم یاریزانە تەرخان بکەن، کە ئەمەش ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەوەی ئارتێتا چەندە بە پەرۆشە بۆ هێنانی یڵدز بۆ یاریگای ئیمارات.

بابەتی زیاتر

Back to top button