ریال مەدرید هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی دیکە دەستپێکرد
مێرێنگی پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە کردووە

یاریگا –
ریال مەدرید یەکەم هەنگاوی گەورە بۆ گواستنەوەی ریکاردۆ کالافیۆری، بەرگریکاری ئارسیناڵ دەنێت.
پاش سەرکەوتنی فلۆرێنتینۆ پێرێز لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و گەڕانەوەی جۆزێ مۆرینیۆ بۆ پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید، کارگێڕیی یانەکە خەریکی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی راهێنەرە پورتوگالییەکە دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی ناوداری ئیتاڵی، جیانلوکا دی مارزیۆ، بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر دۆخی کالافیۆری یانەی ریال مەدرید پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ بەرپرسانی ئارسیناڵ کردووە.
ئێستا گفتوگۆکان تەنیا لە ئاستی پرسیارکردندایە و نەگەیشتووەتە قۆناخی پێشکەشکردنی ئۆفەری فەرمی.
ریال مەدرید دەیەوێت بزانێت، ئارسیناڵ ئامادەیە دەرگا بۆ فرۆشتنی ئەم یاریزانە بکاتەوە یان نا؛ ئەگەر گۆڕانکاری ئەرێنی رووبدات، ئالێساندرۆ لوچی کە بریکاری کارەکانی کالافیۆرییە، خۆی سەرپەرشتیی دانوستانەکان دەکات. لوچی پێشتریش رۆڵی سەرەکی لە گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ لەندەن هەبوو.
.@realmadrid, interesse per Calafiori: chieste informazioni all’Arsenalhttps://t.co/qfnyKWtn02
— Gianluca Di Marzio (@DiMarzio) June 9, 2026
مێژووی ئاڵۆزی کالافیۆری لەگەڵ مۆرینیۆ لە رۆما
دی ماریزۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو. کالافیۆری تەمەن 24 ساڵ، پێشتر ئەزموونی لەگەڵ مۆرینیۆ هەبووە لە یانەی رۆما. ئەو لەو کاتەدا یەکێک بوو لەو یاریزانانەی کە مۆرینیۆ دوای دۆڕانە مێژووییەکەی بەرامبەر بۆدۆ گلیمت 6-1 لە یۆرۆپالیگ، لە تیپەکە دووریخستنەوە. سەرەڕای ئەو رووداوە، هەمیشە پەیوەندییەکی پڕ لە رێز لە نێوان ئەم راهێنەر و یاریزانەکە هەبووە. ئێستاش دوای هاتنی مۆرینیۆ بۆ مەدرید، پێدەچێت داهاتووی ئەم بەرگریکارە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بێت.



