پاریس سان جێرمان ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا دەکاتە ئامانج
پاریس سانجێرمان ئامادەکاری یبۆ جێگرەوەی بارکۆلا دەکات

یاریگا –
پاریس سانجێرمان چاوی بڕیوەتە فێران تۆرێس، یاریزانی بارسێلۆنا و دەیەوێت بیگوازێتەوە ریزەکانی.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئەگەر بێت و بڕادلی بارکۆلا لەم مێرکاتۆیە پاریس سان جێرمان جێبهێڵێت، کارگێڕیی یانەکە، ناوی فێران تۆرێسی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای وەکوو یەکەم بژاردەی جێگرەوە دیاریکردووە.
Il PSG su Ferrán Torres del @FCBarcelona se parte Barcola @LucaBendoni @SkySporthttps://t.co/0gkHX34tzo
— Gianluca Di Marzio (@DiMarzio) June 12, 2026
تۆرێس کە گرێبەستەکەی لەگەڵ بلاوگرانا تاوەکوو ساڵی 2027 بەردەوامە، ئامانجێکی سەرنجڕاکێشە بۆ پاریسییەکان. خاڵی بەهێزی ئەم گرێبەستە ئەوەیە کە لویس ئێنریکی راهێنەری پاریس، پێشتر لە کاتی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ تۆرێسدا هەبووە و تەواوی تواناکانی ئەو یاریزانە دەناسێت.
پاریس سانجێرمان دەیەوێت لە ئەگەری هەر رۆیشتنێکی یاریزانەکانی هێڵی پێشەوە، یەدەکێکی بەهێز و گونجاو لەگەڵ فەلسەفەی راهێنەرەکە دابین بکات.



