ئیتاڵیاگرنگترین

یوڤێنتوس مارتینێزی دەوێت بەڵام بیر لە بژاردەی دووەمیش دەکاتەوە

کێ دەبێتە پارێزەری تۆڕی بیانکۆنێری؟

Yariga App

یاریگا –

سەرەڕای گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی ئەم دواییەی یانەی یوڤێنتوس و دەستبەکاربوونی جیۆڤانی کارنیڤالی وەکوو بەڕێوەبەری جێبەجێکار، خانمە پیرەکە لە بازاڕی گواستنەوە دەستەوەستان نابینێت و بەچڕی لەسەر بەدەستهێنانی گۆڵپارێزێکی ئاست بەرز سوورە.

جیانلوکا دی مارزیۆ بڵاویکردووەتەوە، یوڤێنتوس لەگەڵ ئێمیلیانۆ مارتینێز گەیشتوونەتە رێککەوتنی سەرەتایی و گۆڵپارێزە ئەرجەنتینییەکە بە تەواوی بڕاوی بە پڕۆژەی بیانکۆنێری هەیە و تەنانەت لە ئێستاوە دەستی بە گەڕان بە دوای خانوو لە تۆرینۆ کردووە. کارنیڤالی، بەڕێوەبەری نوێی یانەکە، پلانی داناوە بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکە لە رۆژی دووشەممەی داهاتووەوە بەوردی دەست بە دانوستاندنەکان لەگەڵ ئاستۆن ڤێلا بکات.

 ئۆبلاک؛ پلانی B

سەرەڕای ئەوەی مارتینێز ئامانجی سەرەکییە، بەڵام یوڤی رێڕەوی دانوستاندن لەگەڵ یان ئۆبلاک، گۆڵپارێزی ئاتلێتیکۆ مەدریدیش بە کراوەیی هێشتووەتەوە. ئەمە وەووک بژاردەی دووەم دادەنرێت لە ئەگەرێکدا کە داواکارییە داراییەکانی ئاستۆن ڤێلا بۆ مارتینێز زۆر بەرز بێت و بگاتە ئاستێک کە لە توانای یانە ئیتاڵییەکەدا نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button