ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یوڤێنتوس لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لالیگا نزیک دەبێتەوە

خانمە پیرەکە و یاریزانە 30 ساڵانییەکە لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس لەگەڵ ئەلێکساندەر سۆرلۆت لەسەر مەرجە کەسییەکان گەیشتووەتە رێککەوتنی سەرەتایی.

ماتیۆ مۆریتۆ، رۆژنامەنووسی رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یوڤێنتوس لەگەڵ بریکاری سۆرلۆت کۆبوونەتەوە و گەیشتوونەتە رێککەوتن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، دانوستانەکانی نێوان خانمە پیرەکە و رۆخی بلانکۆس لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەردەوام دەبن بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر تێچووی دارایی گواستنەوەی سۆرلۆس بۆ تۆرینۆ.

هاوکات، گواستنەوەی هێرشبەرە 30 ساڵانییەکە تەنیا تەوەری گفتوگۆکانی نێوان هەردوو یانە نییە، بەڵکوو بەرپرسانی یوڤی و ئاتلێتیکۆ لە هەمان کاتدا لە تاوتوێکردنی دۆخی نیکۆ گۆنزالێز بەردەوامن، بۆ ئەوەی بزانن چۆن دەگەنە رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button