
یاریگا –
ئاکام هاشم، بەرگریکاری هەڵبژاردەی عێراق کە ئێستا لە ئەمریکایە بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی مۆندیال، بووەتە جێگەی سەرنجی یانە گەورەکانی ناوچەکە و چەندین ئۆفەری گەورەی پێگەیشتووە.
ئۆفەری ملیۆن دۆلاری لە ئیماراتەوە
بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی تۆری وەرزشی یاریگا، هەردوو یانەی وەسڵ و جەزیرەی ئیماراتی بە فەرمی ئۆفەریان پێشکەشی ئاکام هاشم کردووە. بڕی ئەو گرێبەستانەی گەیشتوونەتە دەست یاریزانەکە، دەگاتە یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، ئەمەش وەک نرخێکی گەورە بۆ یاریزانێکی هێڵی بەرگری دادەنرێت.
یاریگا زانیاری ئهوهشی دهستكهوتووه كه سهرداری محهمهد كه راهێنهری توانایی جهستیهیی و ئێستا له ئیمارات راهێنهرایهتی دهكات لهگهڵ راهێنهری پێشووی ئاكام، غازی فههد كه ئێستا راهێنهری یانهی كهلبای ئیماراتیه ههوڵدهدهن ئاكام بگوازنهوه ئیمارات.
ململانێی یانە ناوخۆییەکان
جگە لە ئۆفەرە دەرەکییەکان، لە ناوخۆی عێراقیش ململانێیەکی بەهێز بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئاکام هەیە. یانەی زەورا هەوڵ دەدات یاریزانەکە رازی بکات لە ریزەکانیدا بمێنێتەوە، هاوکات چەند یانەیەکی تری عێراقیش گرێبەستی گەورەیان پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی پەلکێشی ریزەکانی خۆیانی بکەن.
بریاری کۆتایی کەوتە دوای مۆندیال
سەرەڕای ئەو هەموو ئۆفەرانە، ئاکام هاشم بریارێکی تری داوە. یاریگا ئەوەی زانیوە کە ئاکام بڕیاریداوە تاوهكو کۆتایی یارییەکانی مۆندیال وەڵامی هیچ یانەیەک نەداتەوە.
ئەو ئێستا تەنیا تاوتوێی ئۆفەرەکان دەکات و دەیەوێت هەموو سەرنجی لەسەر پێشکەشکردنی باشترین ئاست بێت لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق لە مۆندیالدا.
چاوەروانییەک بۆ گەیشتن بە ئەوروپا
ئاکام هاشم چاوەروانی ئەوە دەکات دوای مۆندیال ئۆفەری گەورەتری بۆ بێت، پلانی یاریزانەکە ئەوەیە کە لە رێگەی درەوشانەوە لە یارییەکانی جامی جیهانی، سەرنجی یانە ئەوروپییەکان رابکێشێت. بۆیە بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی خۆی خستووەتە دوای تەواوبوونی یارییەکانی مۆندیال، تاوەکو باشترین بژاردە هەڵبژێرێت.
