ئیسپانیا
بەپەلە: ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنەکانی ریاڵ مەدرید

رۆژنامەی مارکا ئەنجامە سەرەتاییەکانی بڵاوکردەوە تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ریاڵ مەدریدە.
فلۆرەنتینۆ پێرێز و ئێنریکی ریکێلمی رکابەریی لەسەر سەرۆکایەتی یانەکە دەکەن و بەگوێرەی سەرچاوەکە ئەنجامەکان تا ئێستا بەم جۆرەن :
– فلۆرەنتینۆ پێریز 334 دەنگ
– ئێنریکی ریکێلمی 168 دەنگ
مارکا دەڵێت پرسیار زیاد لە 500 کەس کراوە لە ئەندامانی یانەکە دوای هاتنە دەرەوە و ئەوان ئاشکرایان کردووە بەو جۆرە دەنگیان داوە.
هەرچی رۆژنامەی ئەی ئێسە دەڵێت جیاوازییەکە زۆر نیە و لە راپرسییەکانی ئەوان دا 61٪بەرامبەر بە 39٪ ـە . بەمەش جیاوازییەکە کەمترە لەوەی چاوەڕواندەکرا.
دەنگدان تا کۆتایی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت تاوەکو کاتژمێر 9:00 بە کاتی هەولێر.



