بایەرن: ئۆفەری یەکەم و دووهەم و سێهەمی ریاڵ مەدرید رەتدەکەینەوە

یاریگا-بایەرن میونشن هیچ نیازێکی نیە مایکڵ ئۆلیس بفرۆشێت و لە ئێستاوە بڕیاریانداوە سەرجەم ئۆفەرەکان رەتبکەنەوە.
بەگوێرەی فلۆریان پلاتەنبێرگی رۆژنامەنووس، سەرباری سەرسەختی فلۆرەنتینۆ پێرێز، بایەرن سوورە لەسەر هێشتنەوەی ئەستێرە فەڕەنسییەکە.
بەگوێرەی زۆربەی سەرچاوەکان، مەدرید بەنیازە ئۆفەرێک بە بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکات بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە.
هێربێرتی سەرۆکی بایەرن بۆ بیڵد لەوبارەیەوە دەڵێت
ئۆلیس یاریزانی بایەرنە و گرێبەستێکی دوورودرێژی هەیە. ئێمە یانەیەک نین یاریزان بفرۆشین. هێشتا هیچ گرێبەستێکمان بۆ نەهاتووە بەڵام ئەگەر پێرێز نیازی هەبێت گرێبەستی پێشکەش بکات با بێ سوود سەری خۆی نەئێشێنێت.
فابریزیۆ رۆمانۆ ش ئەو پرسەی دووپاتکردووەتەوە کە گواستنەوەی ئۆلیس زۆر زەحمەتە بۆ مەدرید و ئەگەری ئەو زیاترە ریاڵ مەدرید ئامانجەکەی بگۆڕێت، بەو پێیەی هەتا ئێستا راینەگەیاندووە ئەو ئەستێرەیە کێیە ئامادەن 150 ملیۆن یۆرۆی پێبدەن.



