ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

خانمە پیرەکە کۆڵ نادات؛ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ریال مەدرید بەردەوامە

وەڵامی ئەستێرەکەی مێرێنگی چییە؟

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی براهیم دیاز، ئەستێرەی مەغریبی یانەی ریال مەدرید بەردەوامە.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، دی مارزیۆ بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕیی خانمە پیرەکە ئەو یاریزانە مەغریبییەی وەکوو باشترین بژاردە بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری دیاریکردووە و پێداگرە لەسەر هێنانی بۆ تۆرینۆ لەم مێرکاتۆیەدا.

چاوەڕوانییەکانی دیاز بۆ بڕیارەکەی مۆرینیۆ

سەرباری هەوڵەکانی یوڤێنتوس، ئێستا براهیم دیاز دەیەوێت لە ریال مەدرید بمێنێتەوە. سەرەڕای بوونی رکابەرییەکی زۆر لە هێڵی پێشەوەی یانەی شاهانە، دیاز دەیەوێت بە هاتنی جۆزێ مۆرینیۆ تواناکانی خۆی بسەلمێنێت و شەڕ بۆ پێگەکەی بکات. بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی ئەم بەهرەمەندەی پێشووی میلان و مانچێستەر سیتی لە دەستی مۆرینیۆدایە.

لە وەرزی رابردوو لە مێرێنگی، بەشێکی بەهۆی ئەو کێشانەی رووبەڕووی تیپەکە بوونەوە، ئاستی براهیم دیاز وەکوو وەرزەکانی پێشوو درەوشاوە نەبوو. لە کۆی 42 یاریی لە نێوان لالیگا و چامپیۆنزلیگدا، تەنیا خاوەنی دوو گۆڵ و 9 ئەسیست بوو.

 ئەزموونی سەرکەوتووی دیاز لە ئیتاڵیا

گەڕانەوە بۆ سێریا ئای دەکرێت بژاردەیەکی گونجاو بێت بۆ دیاز، چونکە پێشتر سێ وەرزی سەرکەوتووی بە درێسی ئەیسی میلان بەڕێکردووە. لەگەڵ رۆسۆنێری، جگە لە بردنەوەی نازناوی خولەکە لە ساڵی 2022، گەیشتە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگیش. لە کۆی 124 یاریی لەژێر سەرپەرشتی ستیفانۆ پیۆلی، یاریزانە مەغریبییەکە 18 گۆڵ و 15 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button