یایا تۆرێ پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەک وەردەگرێت

یاریگا –
یایا تۆرێ، ناوەڕاستکاری پێشووی بارسێلۆنا و مانچێستەر سیتی، پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەکی سلۆڤاکیا وەردەگرێت.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، یایا تۆرێ لەگەڵ یانەی سلۆڤان بڕاتیسلاڤا گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و پۆستی راهێنەرایەتی یانە سلۆڤاکییەکە وەردەگرێت.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، دارێن ئۆدیا، راهێنەری پێشووی سێڵتیک و سوانزی سیتی پەیوەندی بە سلۆڤان بڕاتیسلاڤا دەکات و دەبێتە یاریدەدەری یایا تۆرێ.
Yaya Toure entering his management era 🖊️ pic.twitter.com/uYhDoFjCN0
— Sky Sports Football (@SkyFootball) June 5, 2026
یا یا تۆرێ پێشتر وەکوو یاریدەدەری راهێنەر لە یانەکانی ئۆڵیمپۆیک دۆنێتسک، گڕۆزنی، لاوان تۆتنهام، ستاندارد لیگی بەلجیکی و هەڵبژاردەی سعوودیە کاری کردووە.
راهێنەرە 43 ساڵانییەکە لە ئۆکتۆبەری 2024 هەڵبژاردەی سعوودیەی جێهێشت و لەوکاتەوە لە کارەکەی دابڕاوە.