ئینگلتەراگرنگترینمۆندیالی 2026یاریگا

مانچێستەر سیتی سوودمەندترین یانەی جیهانه‌ لە مۆندیال

بۆ هەر یاریزانێک بڕی 5 هەزار دۆلاری رۆژانە وەردەگرێت

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان  وردەکاریی بەرنامەی پاداشتە داراییەکانی بۆ ئەو یانانە ئاشکرا کرد کە یاریزانەکانیان لە مۆندیالی 2026 بەشدارن.

بودجەی گشتیی ئەم پڕۆژەیە دەگاتە 355 ملیۆن دۆلار و چه‌ندین یانە لە سەرتاسەری جیهان لێی سوودمەند دەبن.

دابەشکردنی پاداشتەکان: رۆژانە 5 هەزار دۆلار بۆ هەر یاریزانێک

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی فیفا، هەر یانەیەک بڕی 5 هەزار دۆلاری رۆژانە وەردەگرێت بۆ هەر یاریزانێک کە بۆ جامی جیهانی 2026 بانگهێشت دەکرێت.

ئەم پاداشتە لە چوارچێوەی سیستەمی دابەشکردنی داهاتەکانە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لە مۆندیالی ئه‌مجاره‌ 48 هەڵبژاردە بەشدارن و کۆی گشتیی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان دەگاتە 1248 یاریزان.

بۆ یەکەمجار؛ پاداشتەکە پاڵاوتنەکانیش دەگرێتەوە

گرنگترین گۆڕانکاری لەم وەشانەی مۆندیالدا ئەوەیە کە پاداشتەکان تەنیا بۆ یاریزانانی قۆناخی کۆتایی نابێت، بەڵکو ئەو یاریزانانەیش دەگرێتەوە کە لە یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالدا بەشدارییان کردووە.

فیفا ئاماژەی بەوە کردووە کە یانەکان بڕی 2,360 دۆلاریان پێ دەدرێت بۆ هەر یارییەک کە یاریزانەکانیان لە قۆناخی پاڵاوتنەکاندا ئەنجامیان دابێت.

بەو پێیەی 905 یاری لە پاڵاوتنەکاندا كراون و 209 هەڵبژاردە بەشدارییان تێدا کردووە، چاوەڕوان دەکرێت بڕە پارەیەکی زۆر بۆ یانە جیاوازەکانی جیهان بگەڕێتەوە.

مانچێستەر سیتی؛ سوودمەندی یەکەم

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە سەرووی لیستی ئەو یانانەیە کە زۆرترین نوێنەری لە مۆندیالدا هەیە بە (19 یاریزان). ئەم یانەیە لە مۆندیالەکانی 2018 و 2022 گەورەترین پشکی پاداشتەکانی بەرکەوتووە:

  • لە مۆندیالی 2018 : 5 ملیۆن دۆلاری وەرگرت.

  • لە مۆندیالی 2022 : 4.6 ملیۆن دۆلاری وەرگرت.

وردەکاریی بودجە تەرخانکراوەکە:

بەپێی رێککەوتنی ساڵی 2023، فیفا بودجەی 355 ملیۆن دۆلارەکەی بەم شێوەیە دابەش کردووە:

  1. 250 ملیۆن دۆلار: بۆ قەرەبووکردنەوەی یانەکان لە بەرامبەر بەشداری یاریزانەکانیان لە ناو مۆندیالدا.

  2. 100ملیۆن دۆلار: بۆ ئەو یانانەی یاریزانەکانیان لە پاڵاوتنەکاندا یارییان کردووە.

  3. 5 ملیۆن دۆلار: بۆ تێچووی کارگێڕی و رێکخستنی پڕۆسەکە.

ئەم هەنگاوەی فیفا وەک هاوکارییەک و قەرەبوویەک دادەنرێت بۆ یانەکان، لە بەرامبەر ئەوەی رێگە بە ئەستێرەکانیان دەدەن بۆ ماوەیەکی درێژ لە یانەکانیان داببڕێن و خزمەتی هەڵبژاردەی وڵاته‌كانیان بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button